Student‎ > ‎Student Message Board‎ > ‎

پلانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرای دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی چەرمو

posted Oct 11, 2016, 4:19 AM by Shwan Kamal Rachid   [ updated Oct 11, 2016, 4:28 AM by Araz Ibrahim Mstafa ]
پلانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرای هاوبەشی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانکۆی چەرمو و دوو لە زانکۆکانی دیکە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەسەند کرا:
ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕۆژەی هاوبەشی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرای پەسەند کرد کە تیایدا ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی:
( بایۆلۆجی ، فیزیا ، کیمیا، جیۆلۆجی، ئای تی، ژمێریاری گشتی، تەندروستی کۆمەڵ، تەلارسازی و پلانسازی شار، ئامار، زمان و ئەدەبی ئینگلیزی
وە هەروەها کورسی خوێندنی دکتۆرا لە بواری:
(بایۆلۆجی، جیۆلۆجی، کۆمپیوتەر و بەروبوومی کێڵگەیی) دیاری کراوە و جێ ی ئاماژەیە ڕێژەیەک لەو کورسییانە بە شێوەی پارالیل دەبێت.
Comments